شبكة لالش الاعلامية

ل ئەندەنوسیا خۆکوژه‌كى ھێرشکرە سەر بنگه‌هه‌كێ پۆلیسان

ل ئەندەنوسیا خۆکوژه‌كى ھێرشکرە سەر بنگه‌هه‌كێ پۆلیسان1467715708_000

ZNA – ھەولێر
بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە خۆکوژێک ھێرشیکردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لەشاری سۆلۆ لە ئەندەنوسیا، بەو ھۆیەشەوە کەسێک برینداربوو.

بوی رافلی گوتەبێژ بەناوی پۆلیسی ئەندەنوسیاوە بە ئێستگەی میترۆی ئەندەنوسی راگەیاند، خۆکوژێک کە ماتۆر سکیلێکی پێ بووە، ئەمڕۆ سێ شەممە خۆی بە بنکەیەکی پۆلیسدا لەشاری سۆلۆ تەقاندەوە، بەو ھۆیەشەوە خۆکوژەکە کوژراو کەسێکی دیکەش برینداربوو.

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا لەمانگی یەکی ئەمساڵدا ئاستی ئەمنی وڵاتەکەیان بەرزکردەوە، دوای ئەوەی رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە راگەیاند کە کرایە سەر جاکارتای پایتەخت کە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران، لەگەڵ چوار ھێرشبەردا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاخه‌وان عه‌بدوللا:شه‌ش هه‌يڤه‌ په‌ترۆلا كه‌ركووكێ دهێته‌ تالانكرن

Lalish Duhok

ل دھۆکێ ھەر 10 ھزار کەسان چوار نوشدار بەردکەڤن

Lalish Duhok

دو کەمپێن دی دێ بۆ ئاوارەیێن مووسل ل دھۆکێ ھێنە ڤەکرن

Lalish Duhok