شبكة لالش الاعلامية

ئەگەرێ رووخاندنا حکوومەتا عێراقێ ل ئارا دایە

ئەگەرێ رووخاندنا حکوومەتا عێراقێ ل ئارا دایە47258deec6ce504570d09c4d68174eee_L

باسنيۆز:

پەرلەمانتارێک ئاماژە بە ڕەوشی ئەمنی و سیاسیی عێراق دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، شۆڕشی برسییەکان هەڕەشە لە حکوومەتی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 9\7\2016، ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ڕۆژی 20\7\2016، شۆڕشی برسییەکان ئەنجام بدرێت کە شوێنەکانیش وانووسراوە گوایە لە (باکوور و باشوورە) و داوا کراوە، هیچ سیاسەتمەدارێک خۆی نەکاتە خاوەنی ئەم شۆڕشە، بەڵکو دەڵێن ئەمە شۆرشی برسییەکانە و دژی گەندەڵییە”.

ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق باسیشی لەوە کرد: “هەندێک زانیاریم پێ گەیشتووە کە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، گوتوویەتی، خۆپیشاندانی 10 ملیۆنی دەکرێت، لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆریش لە حکوومەت تووڕەیە، بە تایبەتیش دوای تەقینەوەکەی کەڕادە، بۆیە جوڵانەوەیەک هەیە بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی عێراق، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەمەریکا ڕێگا دەدات پێش هەڵبژاردنی ناوخۆی وڵاتەکەی، حکوومەتی عێراق هەرەس بهێنێت؟ ئەگەر خۆپیشاندان بووە 10 ملیۆنی، ئەمەریکا دەتوانێت ئیرادەی خۆی فەرز بکات و بتوانێت حکوومەت بهێڵێتەوە؟”.

پێشتر هەوڵێکی بەهێز لەنێو پەرلەمانی عێراق بۆ سەندنەوەی متمانە لە حکوومەتی عێراق لەئارادابوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق، دۆسیەکە بە هەڵپەسێردراوی مایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆن ژمارا بەربژێران ل کوردستانێ و عێراقێ ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok

پارێزگارێ سلێمانیێ هاته‌ هه‌لبژارتن

Lalish Duhok

دابەشكرنا مووچەى دەست پێ كر

Lalish Duhok