فراكسیۆنێن كوردستانی به‌شداری روونشتنا ئه‌نجوومه‌نێ نوونه‌رێن عێراقێ دبن![]()
هه‌ولێر-KDP.info-
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی دابێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه، ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی پارتیش ده‌ڵێ، بڕیاره فڕاكسیۆنه كوردستانیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و به‌شداری دانیشتنه‌كه بكه‌ن ده‌شڵێت، هه‌موو شتێكیش پێشبینی كراوه.
(ئه‌رده‌لان نوره‌دین) په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ” رۆژی سێشه‌ممه‌ی دابێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی داكاته‌وه و بڕیاره فڕاكسیۆنه كوردستانیه‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، هیچ بڕیارێكی نوێ بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه نییه و پێشتر به‌شداربووینه له دانیشتنه‌كان و هه‌رواش بڕیاره بۆ سێشه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده‌ییمان هه‌بێت.
(نوره‌دین) گوتیشی: “هێشتا كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دیارنیه و رۆژێك به‌رله ده‌ستپێكردنی دانیشتن زانیاریمان پێده‌گات، به‌ڵام ئێمه پێشبینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین له به‌غدا، له‌وانه‌یه كێشه دروستبێت له‌وانه‌یه بێ كێشه دانیشتن بكرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان بدرێت، هه‌موو شتێك پێشبینی كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
