شبكة لالش الاعلامية

كۆچكرن ل هەرێما كوردستانێ ب داوى هاتيه‌.. كۆچبەر يێ دزڤرن

كۆچكرن ل هەرێما كوردستانێ ب داوى هاتيه‌.. كۆچبەر يێ دزڤرن ImageThumb

هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری بەشی پەنابەران لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران دەڵێ، لە ئێستادا كۆچكردن لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا كۆتایی هاتووە و، ئەوانەی كۆچیشیان كردووە، دەگەرێنەوە.

(نەزهەت حوسێن) به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: “لە ئێستادا دیاردەی كۆچكردن لە هەرێمی كوردستاندا نەماوە و كۆتایی هاتووە، ئێستایش ئەوانەی كۆچیان كردووە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوانەیش بە ئارەزووی خۆیان نەك بە زۆر، لەبەر ئەوەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ بەزۆرناردنەوەدا نییە”.

(حوسێن) گوتیشی: “ئەوان ئەو خۆشییەی لەوێ چاوەڕێیان دەكرد، ئەوە نییە، چونكە من بەدواداچوونم بۆیان كردووە و بۆمان دەركەوت ژیانیان زۆر سەختە و لە دەرەوەی شار نیشتەجێ كراون و كەمپەكانیان زۆر خراپن و لە شوێنی زۆر خراپ دەژین، لە ئەڵمانیا هەندێكیان لە شوێنی بەخێوكردنی پەلەوەر دەژین كە پێشتر بۆ ئەومەبەستە بەكار هاتووە و ئێستا بۆ ئەو كارەیش ناشێت”.

باسی لەوەیش كرد، رۆژانە تەنیا دوو ژەم خواردنیان پێ دەدرێت و خۆراكەكەیش زۆر گونجاو نییە و پەنابەران لێی رازی نین.

بەڕێوەبەری بەشی پەنابەران لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران ده‌شڵێ، مافی پەنابەرێتی بە خەڵكی هەرێمی كوردستان نادرێت، تەنانەت ئێستا بەریتانیا دوای جیابوونەوەی لە یەكێتیی ئەورووپا، بڕیاری داوە پێداچوونەوە بەوانەیشدا بكات كە پێشتر لەوێ مافی پەنابەرێتییان پێ دراوە، چونكە ئەوان بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتی خۆیانی دەزانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا کارەبێ ڕازییە فەرمانبەر ژ پاشەکەفتێ مووچێن خۆ قەرزێ کارەبێ بدەن

Lalish Duhok

هه‌رێم ئاماده‌كاریێن راده‌ستكرنا 300 تیرۆرستێن داعشێ دكه‌ت

Lalish Duhok

کۆمیسیۆن ژمارا بەربژێران ل کوردستانێ و عێراقێ ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok