شبكة لالش الاعلامية

“پتريا خەلكێ هەرێما كوردستانێ دەنگى بۆ سەربەخۆیێ ددەن”

“پتريا خەلكێ هەرێما كوردستانێ دەنگى بۆ سەربەخۆیێ ددەن”ImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان دەڵێ، پڕۆسەی ریفڕاندۆم سەركەوتوو دەبێت و، زۆربەی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەدەن.

(نەسرەت سۆفی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “پڕۆسەی ریفڕاندۆم كە بڕیارە لە هەرێمی كوردستاندا بەڕێوە بچێت، بە گوێرەی یاسا لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە بەڕێوە دەبرێت و جیاواز لە پڕۆسەی هەڵبژاردن پارەیەكی زۆر كەمتری تێدەچێت، چونكە هەندێ رۆتیناتی وەك نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و تۆماركردنی قەوارە و زۆر شتی تری پێویست نییە، لەبەر ئەوەیش وەك كۆمیسیۆن خۆی باسی كردووە، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا ئامادەكاری بۆ دەكرێت”.

(سۆفی) دەشڵێ: “پێشتر چەندین راپرسیمان كردووە و وەك پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان ئەزموونێكمان هەیە لەو بارەیەوە، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەین زۆربەی خەڵكی كوردستان بەشداریی پڕۆسەكە بكات و دەنگ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بدەن، بەڵام ئەگەر لایەنە سیاسییەكان رێك بكەون لەنێو خۆیاندا، زیاتر خەڵك بەشدار دەبێت و دەنگی زیاتر بەدەست دێنێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مسته‌فا كازمی: کێشێن دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا دا هاتنه‌ چارەسەر کرن

Lalish Duhok

دهۆك.. 1139 روودان د سالا 2017 رووداینه‌

Lalish Duhok

نوجێفی بۆ ئێكه‌تی و گۆران:ل گه‌ل پارتی بن و دوبه‌ره‌كیێ دروست نه‌كه‌ن

Lalish Duhok