مەنسوور بارزانی: تا داعش بمينت هێرشێن مه دێ دبەردەوام بن
ههولێر-KDP.info-
فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان رایگەیاند: لەم شەڕەی ئەمڕۆدا و تاوەکو ئێستا 120 چەکداری داعش کوژراون. دهشڵێت، تا داعش بمێنێت هێرشەکانمان بەردەوام دەبن.
هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتیی (مەسعوود بارزانی) فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ یەکشەممە 14-8-2016 ئۆپەراسیۆنیکی فراوانیان بۆ ڕزگاركردنهوهی چەند گوندێک لە میحوەری گوێڕ خازر دەست پێکرد، (مەنسوور بارزانی) فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان بۆ رووداو گوتی “ئێمە وەکو لەشکری تایبەتی گوڵان و هێزی دژەتیرۆری هەولێر لە شەڕەکەدا بەشدارین”.
فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان لەبارەی چەکدارانی داعشەوە لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا گوتی “داعش وەکو هەموو جارێک ناتوانن بەرانبەر پێشمەرگە بوەستن، بەڵام خۆکوژان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە دەنێرن و ئێمەش چەند شەهید و بریندارێکمان هەن، لەم شەڕەشدا هێزەکانی پێشمەرگە بە یارمەتیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان توانیومانە 120 چەکداری داعش بکوژین”.
بارزانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە: ئاگاداری ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی داعش بن(سهرۆك بارزانی) بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە. (مەنسوور بارزانی) وا دهڵێ “(مەسعوود بارزانی) رێنمایی پێشمەرگەی کردووە و گوتوویەتی: تیرۆریستانی داعش ئەوە نین لە بەرانبەرتان بوەستن، بەڵام ئاگاداری ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانیان بن”.
لەبارەی گرینگیی ڕزگاركردنهوهی ئەو گوندانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، (مەنسوور بارزانی) هەروەها گوتی “ئێمە فهرمانمان پێکراوە ئەو ناوچانە رزگار بکەین، لەو گوندانەی ئێرە خەڵکێکی زۆر لەژێر هاوەنی داعشدا بوون، بۆیە ئاوارە بوون، بە ڕزگاردنەوەی گوندەکانیشیان خەڵکەکانیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان و بارگرانییەکەیان لەسەر هەرێمی کوردستان کەمتر دەبێتەوە”.
لهبارهی ئهوهیشهوه كه دهگوترێ پاش جهنگی داعش، ههرێمی كوردستان بهرهوڕووی شهڕێكی دیكه دهبێتهوه كه شهڕی حهشدی شهعبییه، فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان رایگهیاند، من ناتوانم لهبارهی پاش داعشهوه و ئهگهرهكانهوه قسه بكهم، نامانهوێ بهرهورووی هیچ شهڕێكی لهو جۆره ببینهوه، بهڵام هێنده دهڵێم كه پێشمهرگه بهرگری له خاكی خۆی دهكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
