شبكة لالش الاعلامية

ڤایبەر تایبەتمەندییه‌كا دى بەردەست دکت

ڤایبەر تایبەتمەندییه‌كا دى بەردەست دکت1468740779_ZZZ

ZNA-هه‌ولێر

کۆمپانیای تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ئاشکرای کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، تایبەتمەندیی شاردنەوەی نامەکان بەردەست دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای ڤایبەردا ھاتووە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، تایبەتمەندیی شاردنەوەی نامەکان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست دەکەن، کە ئەمەش چەندین بەکارھێنەری ئەو پڕۆگرامە، داوایان کردبوو.

پێشتر کۆمپانیای ڤایبەر ئاشکرای کردبوو، کە لە داھاتوودا تایبەتمەندیی قفڵکردنی نامەکان زیاد دەکا، ئێستاش تیشکیان خستووەتە سەر ئەوەی، تایبەتمەندیی قفڵکردنی نامەکان و شاردنەوەی نامەکان، بەیەکەوە بەردەست دەبن.

پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی ڤایبەر، لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەم پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی دەژمێردرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترومبێلا شوماخەر ب 13.2 ملیۆن دۆلاران هاته‌ فرۆتن 

Lalish Duhok

ئایفۆنا داهاتی دێ یا چاوا بیت؟

Lalish Duhok

تایبەتمەندیەکا مۆبایلا هواوی هاتە ئاشکرا کرن کو د ئایفۆن و گالاکسیێدا نینە

Lalish Duhok