یازده‌مین خۆلا له‌شکرى يا رۆژ ل که‌مپا سه‌ربازی ل شێخان ب رێڤه‌چوو
ZNA- هه‌ولێر
له‌ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ھێزه‌کانی زێره‌ڤانی، لیوا عه‌زیز وه‌یسی رێوه‌ڕه‌سمی یازده‌مین خولی له‌شکری رۆژ له‌که‌مپی سه‌ربازی شێخان به‌ڕێوه‌چوو.
له په‌راوێزی رێوه‌ڕه‌سمه‌که‌دا، لیوا عه‌زیز وه‌یسی به ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند: “مه‌شقی سه‌ربازی و تۆمارکردنی ناو بۆ پێشمه‌رگه‌کانی رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئێستا زیاتر له ٥ ھه‌زار پێشمه‌رگه خولی مه‌شق و راھێنانیان ته‌واو کردووه و له‌سه‌ر زۆربه‌ی جۆره‌کانی چه‌ک راھێنانیان پێکراوه، پێشبینی ده‌که‌ین له داھاتوودا ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ ژماره‌یان بگاته زیاتر له ١٠ ھه‌زار پێشمه‌رگه”.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی گوتی: “رێکخراوێکی ئیتاڵی ھاتۆته سه‌رخه‌ت بۆ به‌رده‌وامی دان به مه‌شق و راھێنانی سه‌ربازی به ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له ھه‌رێمی کوردستان”.
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌رکه سه‌ربازییه‌ی که به پێشمه‌رگه‌ی رۆژ ده‌سپێردرێت فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ھێزه‌کانی زێره‌ڤانی، لیوا عه‌زیز وه‌یسی گوتی: “شان به شانی ھێزه‌کانی زێره‌ڤانی له میحوه‌ره‌کانی شه‌ڕی دژبه تیرۆرستانی داعش له ھه‌رێمی کوردستان ده‌جه‌نگن. له یه‌کێک له به‌رفراوانترین ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیش که پێشمه‌رگه‌ی رۆژ تێیدا به‌شدار بوو، ئۆپه‌راسیۆنی خازر بوو که زۆر قاره‌مانانه ھاوشانی پێشمه‌رگه‌کانی دیکه‌ی ھه‌رێمی کوردستان به‌شدار بوون له تێکشکاندنی داعش”.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی گوتی: “ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له ریزی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژدا ھه‌ن، سه‌رجه‌میان کوردی سووریا‌ن”.
له‌باره‌ی رۆڵی ئافره‌ت له‌ناو ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژدا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ھێزه‌کانی زێڕه‌ڤانی گوتی: “رۆڵی ئافره‌ت له‌و ھێزه‌دا ھیچی که‌متر نییه له رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی پیاو. له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌کاندا ھیچ جیاوازییه‌ک نه‌بوو له نێوان پێشمه‌رگه‌ی ئافره‌ت و پێشمه‌رگه‌ی پیاو”.
گوتیشی: “ئه‌و پێشمه‌رگه ئافره‌تانه‌ی ناو ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ، جگه له‌وه‌ی به ده‌ست و بازووی خۆیان له دژی داعش ده‌جه‌نگن، ووره و توانایه‌کی زیاتر ده‌بخشنه پێشمه‌رگه پیاوه‌کان له ئۆپراسیۆنه‌کان وزۆر ئازایانه به‌شدار ده‌بن”.
ھه‌ر له باره‌ی رۆڵی ئافره‌ته‌وه زیاتر گوتی: “ئافره‌تان داوا ده‌که‌ن ببنه پێشمه‌رگه له ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ، ئێمه‌یش ده‌رگاکانمان کراون به‌ڕووی ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ک که خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه بێت ببێته پێشمه‌رگه”.
ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له ١٢/٣/٢٠١٢ دامه‌زراوه و له کوردی سووریا پێک ھاتوون و ھه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ له‌خۆ ده‌گرێت، له دوو که‌مپی سه‌ربازی له قه‌زای زاخۆ و له قه‌زای شێخان مه‌شق و راھێنانیان پێ ده‌کرێت. تا ئێستا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی یازده خولی مه‌شقی سه‌ربازییان ته‌واو کردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
