ئاماره‌ك: دوو رۆژان جاره‌كێ ل هه‌رێما كوردستانێ كه‌سه‌ك دئێته كوشتن
باسنيۆز:
به‌پێى ئامارێكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان، ته‌نها له مانگى ڕابردوودا 15 حاڵه‌تى كوشتن و خۆكوشتن له هه‌رێمى كوردستاندا تۆماركراوه، كه هۆكارى سه‌ره‌كى تاوانه‌كان، دیارده‌ى چه‌كدارییه.
به‌پێى ئاماره‌كه كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه ” له مانگى ڕابردوودا 13 حاڵه‌تى كوشتن و 2 حاڵه‌تى خۆكوشتن له پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان تۆماركراوه”.
به‌پێى ئاماره‌كه “له‌و مانگه‌دا 5 حاڵه‌تى خنكان و 2 حاڵه‌تى خۆسووتاندن و حاڵه‌تێكى سووتان و حاڵه‌تێكى مردن و 4 حاڵه‌تى برینداربوون و حاڵه‌تێكى فڕێدانى منداڵ تۆماركراوه”.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه هه‌ر له‌و مانگه‌دا به نارنجۆك هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی قه‌ره‌ته‌په و ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش له نزیك باره‌گاى (حدكا) له شارى كۆیه ئه‌نجامدراوه كه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ له پێشه‌كى ئاماره‌كه‌دا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، بوونى چه‌ك و دیارده‌ى چه‌كدارى هۆكارى سه‌ره‌كى بووه له ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان و سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كان بۆ بنه‌بڕكردنى تا ئێستا دیارده‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هۆكارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى دوو هۆكارى دیكه‌ى حاڵه‌ته‌كانى كوشتن و خۆكوشتنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
