شبكة لالش الاعلامية

کەرکووک.. دروستكرنا سێ کەمپا بۆ ئاواره‌يێن حەویجە

کەرکووک.. دروستكرنا سێ کەمپا بۆ ئاواره‌يێن حەویجە 

باسنيۆز:ca1508116bdfc719a5ece314cbf52986_L (1)

فەرمانگەی کۆ و کۆچپێکراوانی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیەنێت، کە سوورە لەسەر کردنەوەی سێ کەمپ بۆ ئاوارەکانی شارۆچکەی حەویجە لە باشووری کەرکووک.

عەمار سەڵاح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچپێکراوانی سەر بە وەزارەتی کۆچ و کۆچپێکراوانی عێراقی لە کەرکووک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە ئەو سێ کەمپەی بە نیازی دروستکردنین، شوێنی سێ هەزار خێزانی تێدا دەبێتەوە.

عەمار سەڵاح هەروەها رایگەیاندووە، کە کەمپەکان لە دەرەوەی شاری کەرکووک دروست دەکرێن و شوێنەکانیش دیاری کراون و هەماهەنگییش لە نێوان ئیدارەی کەرکووک، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتەکەی کراوە.

دروستکردنی ئەو کەمپانە وەک خۆ ئامادەکردنە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شارۆچکەکە.

شارۆچکەی حەویجە سەر بە پارێزگای کەرکووکە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبی سوننەمەزهەبن. دوای داگیرکاریی داعش بۆ ناوچەکە، زۆربەی هاووڵاتییانی شارۆچکەکە هاوکاریی چەکدارانی داعشیان کرد و ژمارەیەک پێشمەرگە، کە بە دیلی کەوتبوونە دەست چەکدارانی داعش، بەشێوەیەکی دڕندانە و بە بەرچاوی هاووڵاتی و شێخە عەرەبەکانی حەویجە، شەهید کران.

دوای هەرەس و شکستپێهێنانی سوپای عێراق چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنبار و ناوچە عەرەبنشینەکانی باشووری کەرکووکیان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا دێ 199 کۆچبەرێن عێراقی ڤه‌گه‌رينته‌ وه‌لاتێ وان

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل گەل سەرۆکێ رەوتا (الغد) یا سووری کۆمبوو

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ: ب توندى هێرشا ل سه‌ر ره‌ڤه‌ندا كوردى ل پاريس شه‌رمزار دكه‌ين

Lalish Duhok