شبكة لالش الاعلامية

حزبا شیوعی داخوازیەکێ پێشکێشى بارزانی دکت

حزبا شیوعی داخوازیەکێ پێشکێشى بارزانی دکت

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێa4ed6e8e8bd8f53b6045f4facc56c68e_L

ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی شیوعیی کوردستان، باس لە رێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکان دەکات و بەگرنگی دەزانێت کۆببنەوە.

ئەبو کاروان، ئەندامی کۆمیتەیی سەرکردایەتیی حزبی شیوعی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەکاتی کۆبوونەوەمان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، داوامان لێکرد ڕاستەوخۆ خۆی دەستپێشخەری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان بکات، و ئاگادارین د.فوئاد مەعسوم، ئەندامی مەکتەبیی سیاسیی یەکێتی، لەگەڵ نەوشێروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوەتەوە کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی کەشێکە بۆ ئەنجام دانی کۆبوونەوەی فراوان لەنێوان لایەنەکان”.

ئەوە ئەندامەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی حزبی شیوعی ئەوە ڕوون دەکاتەوە “ئێستا کاتی ئەوەیە کە کۆبونەوەی لایەنەکان ئەنجام بدرێت، پارتی و یەکێتی و گۆڕانیش گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت کۆوبونەوە بکرێت و واز لەگرژییەکان بھێنرێت”.

ئەبو کاروان، گوتیشی: “لەوەدەچێت لێرە و لەوێ ھەندێک قسە ھەبێت بەوەی دەبێت بە مەرج کۆبوونەوە بکرێت، بەڵام لەسەر ئاستی حزبەکان بەشێوەی فەرمی ھیچ حزبێک کۆبوونەوەی ڕەت نەکردوەتەوە و ئامادەییان ھەیە بۆ کۆبوونەوە و دانیشتن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

30 سال بسەر شه‌رێ هەشت سالان يێ عێراقێ  و ئيرانێ دا ده‌ربازبوون 

Lalish Duhok

سوبەهی پلا گەرمێ ل باژێرێن هەرێمێ بلند دبیت

Lalish Duhok

ل هه‌ولێرێ كه‌سه‌ك ژ لایێ خه‌زیرێ خۆڤه‌ هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok