كه‌ركووك.. 114 كه‌سێن دى خۆ گه‌هانده ژێر ده‌سه‌لاتا هێزێن پێشمه‌رگه‌ى
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ![]()
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌دێ و شارۆچكه‌كانی كه‌ركووك رایدگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خێزانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستانی داعش خۆیان گه‌یانده سنووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپی نه‌زراوه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “له‌میحوه‌ری كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك خێزانی تر كه ژماره‌یان24خێزانی ئاواره‌یه له سنووری حه‌وێجه‌ی ژێر ده‌ستی تیرۆستانی داعش هه‌ڵاتن و خۆیان گه‌یانده لایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له 114 كه‌س پێكدێن و له‌لایه‌ن پۆلیسی ته‌ركه‌ڵانه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی نه‌زراوه كران بۆ نیشته‌جێ كردنیان له‌و كه‌مپه”.
عه‌مید(سه‌رحه‌د) گوتیشی: “دووكه‌سی تریش كه خه‌ڵكی تكریت بوون هاتبوون، به‌ڵام گواسترانه‌وه بۆ خاڵی پشكنینی داقوق به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ تكریت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
