لێژنەیەکا مافێ مرۆڤى: میلیشیايێن شیعى ژ داعشێ خراپترن
باسنيۆز:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، هێرش ده‌كاته سه‌ر مالیكی و به دیكتاتۆر و گه‌نده‌ڵ وه‌سفی ده‌كات، به پێویستیشی ده‌زانێت به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، دادگایی بكرێت.
ستروان ستیفنسۆن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له كۆنگره‌یه‌كدا، چه‌ند نهێنییه‌ك له باره‌ی مالیكی و عه‌بادی و رۆڵی ئێران له عێراقدا ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت :” پێش پێنج ساڵ كاتێك هه‌ڵبژێردرام بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، ژماره‌یه‌ك له باڵیۆز و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پێیان ڕاگه‌یاندم كه پێویسته كار بكه‌ین له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كه هاوكات سه‌رۆكی رابیته‌ی ئه‌ورووپییه بۆ ئازادییه‌كانی عێراق، گوتیشی :” هه‌ر دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆم ده‌ركه‌وت، كه مالیكی دیكتاتۆرێكی گه‌نده‌ڵه، به‌ڵام دواتر له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چه‌ند كه‌سێك پێیان گوتم كه پێویسته بێ ده‌نگ بم، چونكه پاپۆڕه‌كه خه‌ریكه ژێرئاو ده‌كه‌وێت و تۆ دۆخی عێراق و گفتوگۆكانی ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ ئێران تێكده‌ده‌یت، چونكه به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و ئێران پشتیوانی له مالیكی ده‌كه‌ن”.
ئه‌و سه‌رۆك لیژنه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه ئه‌وان بێ ده‌نگ نه‌بوون، گوتیشی :” بۆیه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێرشی كرده سه‌رم و به دوژمنێكی درۆزن، وه‌سفی منی كرد، به‌ڵام دواتر نوێنه‌رێكی نارد بۆ لام و پێی گوتم، چیت ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت، منیش گوتم: به‌های بێ ده‌نگ بوونی من ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی مالیكی و دادگایی كردنێتی به‌تۆمه‌تی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی”.
دواتر باس له‌وه ده‌كات، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشووتردا، ئه‌یاد عه‌لاوی توانی دوو كورسی زیاتر له نوری مالیكی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئێران هێڵی سووری بۆ دانا، پاشان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی مالیكی، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كاره‌سات بوو بۆ عێراق و ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتیشی :” ئێستا كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوومه‌ته، خۆی باسی بوونی یه‌ك ملیۆن چه‌كداری میلیشاكان ده‌كات كه له‌لایه‌ن لیوای قودسی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، جیهانیش پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، بۆ چی سونه‌كان له ئه‌نبار و دیاله شه‌ڕی داعش ناكه‌ن، چونكه سونه‌كان وای ده‌بینن، كه میلیشیا شیعه‌كان له داعش خراپترن”.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت جدی بین له پاڵپشتیكردنی عێراق و تێكه‌ڵكردنی هێزه سونه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه، پێویسته عێراق له ئێرانییه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
