شبكة لالش الاعلامية

حكوومه‌تا هه‌رێمێ:كاره‌ساته‌كا مرۆڤى ل ناوچه‌يێ دێ رووده‌ت

حكوومه‌تا هه‌رێمێ: كاره‌ساته‌كا مرۆڤى ل ناوچه‌يێ دێ رووده‌تsefeendzayee

ZNA – هه‌ولێر
گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، ئەگەر وڵاتان هاوكاری حكوومەتی هەرێم نەكەن ئەوا كارەساتی مرۆیی لە ناوچەكە روو دەدات چونكه‌ لە كاتی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ پێشبینی دەكرێت زۆرترین ژمارەی ئاوارەكان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

سه‌فین دزه‌یی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگه‌یاندوه‌، پێشبینی دەكەین لە میانی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ بارقورسییەكی زۆر بكەوێتە سەر شانی حكوومەتی هەرێم، بۆیە بەڕاشكاوانە دەڵێم ناتوانین ئەم ئەركە لە ئەستۆ بگرین، چونكە ئەم ژمارە زۆرە لە تواناكانی حكوومەتدا نییە، بۆیە ئەگەر وڵاتان هاوكاری حكوومەتی هەرێم نەكەن ئەوا كارەساتی مرۆیی لە ناوچەكە روو دەدات.

سەفین دزەیی گوتیشی، لە ئێستادا حكوومەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پێداویستییەكانە بۆ ئاوارەكانی مووسڵ، داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بە دەنگ هاوكارییەكانی حكوومەتەوە بێن، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ و پلاندانان و نەتەوە یەكگرتووەكان سەرقاڵی بەرنامەیەكی هاوبەشن بۆ ئەوەی تاوتوێی بكەن كە چۆن و بە چ شێوەیەك پێشوازی لە ئاوارەكان بكەن.

گوتەبێژی حكوومەت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەو بوودجەیەی له‌ 2015 بۆ ئاوەرەكانی هەرێمی كوردستان خەرج كرابوو “یەك ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلار” بووە، هاوكات بۆ ساڵی 2016 ئەم بوودجەیە زیاتر دەبێت بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر پێویستیمان بە هاوكاری وڵاتان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژه‌نه‌راله‌كێ ئه‌مریكی: دامه‌زراندنا ناوچەیەکا فیدرال بۆ کوردان ل سووریا ئارمانجا مه‌ نینه‌

Lalish Duhok

فراکسیۆنا پارتی: بریارا دادگەھا فیدرال چو شەرعیەتا قانوونی نینە

Lalish Duhok

د.فارس بریفکانی: پشتى پەسەندکرنا ئەنجامان ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها نەینەوا دێ كۆم بت 

Lalish Duhok