شبكة لالش الاعلامية

ئيران: ل شەرێ دژی داعش ل عێراق و سووریا دێ به‌رده‌وام بین

ئيران: ل شەرێ دژی داعش ل عێراق و سووریا دێ به‌رده‌وام بینAladin-Brujerdy

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران کە سەردانی لوبنانی کردووە، رایگەیاند ئەو دەسکەوتانەی لە سووریا و عێراق بە دەست هاتوون دەیسەلمێنن کە ئێران لە هەر دوو وڵات پشتیوانی لە لایەنێکی درووست کردووە.

عەلائەدین برووجێردی ستایشی سەرکەوتنەکانی سوپای عێراق و سووریای کرد کە لەم دوو وڵاتە توانیویانە پاشەکشە بە داعش بکەن. راشیگەیاند سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سووریا، بەڵام تیرۆریستان رۆژ بە رۆژ لاوازتر دەبن هەوڵیش بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی ئەو تیرۆریستانە بەردەوام دەبێت.

برووجێردی کە دوێنێ دووشەممە بۆ سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بڕیار وایە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەت و هەروەها ئەندامانی حزبولای لوبنان لە پەرلمانی لوبنان کۆببێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بله‌ز..بارزانی و جێگرێن سەرۆك كۆمارێ عێراقێ لسەر راکرنا سزایێ سەر ھەرێمێ رێککەفتن

Lalish Duhok

داعش به‌رپرسایه‌تیا خوه‌ به‌رامبه‌ر ته‌قینا قامشلو راگه‌هاند

Lalish Duhok

پتر ژ 60 وه‌لاتیێن کورد د رێیا ئورۆپا دا گیانێ خوە ژ دەست دایە

Lalish Duhok