سه‌رۆكایه‌تيا هه‌رێمێ داخوازا دووباره نه‌بوونا كاره‌ساتا نه‌خۆشخانا یه‌رموك ل به‌غدايێ دكت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و 11 منداڵه ده‌رده‌بڕێت كه له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی به‌غدا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر 11 منداڵی ساوا له به‌شی ژنان له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له به‌غدا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی كاره‌باوه بووه، كه بووه گیان له‌ده‌ستدانی 11 منداڵی ساوا و توڕه‌بوونی زیاتر له حكومه‌ت به‌دوای خۆیدا هێناوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گیان له‌ده‌ستدانی 11 منداڵ پشتڕاست كرده‌وه كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شی ژنان له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له رۆژئاوای به‌غدا 11 منداڵی ساوا گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
دكتۆر ” احمد الردینی” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند 29 ژن له‌گه‌ڵ منداڵه تازه له دایكبوونه‌كانییان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی تری به‌غدا گواسترانه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا سەرەخۆشی له كەسوكاری منداڵان ده‌كات و خۆی به هاوبەشی خەمیان ده‌زانێت و داوا ده‌كات ئیدی كارەساتی لەمجۆرە دووبارە نەبێتەوە و ژیانی منداڵان لە هەر شوێنێك بن پارێزراو بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
