نوونه‌رێ ئۆباما بۆ بارزانی: ل سایا قوربانی دان و قاره‌مانه‌تیا پێشمه‌رگه‌ى داعش ل پاشڤه‌برن و شكستنێ دایه
باسنيۆز:
ئه‌مڕۆ بارزانی له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوبه‌شی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه پێكهاتبوو له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هاوپه‌یمانیه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبویه‌وه.
ئەمڕۆ شه‌ممه 13/8/2016 له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوبه‌شی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كۆبویه‌وه كه پێكهاتبوو له فاڵح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، بڕێت مه‌كگوڕگ نوێنه‌ری سه‌رۆك ئۆباما له هاوپه‌یمانێتیی شه‌ڕی دژی داعش، ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كێن گڕۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری ئۆباما له هاوپه‌یمانیه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش سوپاسی بارزانی كرد بۆ ڕه‌خساندنی دیداره‌كه و خۆشحاڵی خۆشی نیشان دا به هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له شه‌ڕی داعش و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئازادكردنی موسڵ و سیاسه‌تی گشتی وڵاته‌كه‌یشی له‌باره‌ی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ خسته ڕوو و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویسته جگه له لایه‌نی سه‌ربازیی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ، ته‌ركیز بخرێته سه‌ر لایه‌نی مرۆیی و سیاسیی ئۆپڕاسیۆنه‌كه.
هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌دان به دوو ساڵی سه‌ختی شه‌ڕی دژی داعش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له سایه‌ی قوربانی دان و قاره‌مانیه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق ئێستا داعش له پاشه‌كشه و شكست دایه.
هاوكات بۆچوونی ئۆباماشی باس كرد له‌باره‌ی پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی، به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق سوپاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كرد كه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش پشتیوانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بوونه و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كان به یارمه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان مسۆگه‌ر كراوه‌ن.
له‌باره‌ی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ڕێككه‌وتنێكی ورد و ڕوون له‌سه‌ر قۆناغی دوای داعش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له پارێزگای نه‌ینه‌وا به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ك ژیانێكی تازه بنیات بنرێت و چیتر كاره‌سات ده‌رهه‌ق پێكهاته‌كان و به تایبه‌ت ئێزیدی و مه‌سیحییه‌كان ڕوو نه‌دات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كاره‌سات و زوڵمه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه به‌رانبه‌ر ئێزیدی و مه‌سیحییه‌كان كراوه هه‌رگیز فه‌رامۆش ناكرێت.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ورده‌كاری و هه‌نگاوه عه‌مه‌لییه‌كان بۆ ئازادكردنی موسڵ و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغی دوای داعش و ڕه‌هه‌نده جیاجیاكانی قۆناغی دوای داعش و هه‌ستیاری بارودۆخی نه‌ینه‌وا و هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپڕاسیۆنه‌كه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ و هه‌ر سێ لایه‌ن بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ته‌حه‌دیات و ورده‌كارییه‌كانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش خسته‌ڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
