پەرلەمانتارهك:بۆ تێكدانا ئارامیا دهڤهرێن كوردستانی عێراق ل پشت میلیشیايه
باسنيوز:
سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند حكوومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی ڕێكکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان هەنگاوی نەناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27/6/2021 جوان یوونس ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپی دەچێت و هەوڵدانمان لەڕێگای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەو ناوچانە”.
گوتیشی: “ئەو لیژنەیەی بۆ دانوستان لەسەر دۆخی ئە ناوچانە پێكهاتووە، لە کارەکانی بەردەوامە، بەڵام لیژنەكەی عێراق دانیشتنەكان دوا دەخات و مەبەستی نییە لەسەر رەوشی ئەو ناوچانە دانیشتن بكات”.
لەبارەی پێكهاتنی ژووری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕای گەیاند: “هەنگاوی باش نراون بۆ پێكهێنانی ژوری هاوبەشەكان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ئەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنیی تێدایە. جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان پێویستی بە مرۆڤی بوێر و خاوەن بڕیارە، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی عێراق نە بوێرن و نە خاوەن بڕیاریشن و ناوچە كوردستانییەكانیش بوونەتە قوربانیی ئەم شێوە سیاسەتە، بۆیە تاكوو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك جێبەجێ نەكراوە”.
ئەوەشی خستە ڕوو: “میلیشاكان بوونەتە هۆی بارگرانی بەسەر عێراقەوە و دۆخی ئەمنیی عێراقیان تێك داوە لە ناوچە كوردستانییەكانیش بوونەتە هۆی ناڕەزایی خەڵك، بەڵام ئەگەر عێراق لە پشت ئەو میلیشیایانەوە نەبێت، ناتوانن بەو شێوەیە خاك داگیر بكەن و شوێنەكان بەجێ نەهێڵن. ئەمەش یەكێكە لەو سیاسەتانەی عێراق کە بەرانبەر بە ناوچە كوردستانییەكان بەكاری دەهێنێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
