رێكارێن سەبارەت چەكێ بێ مۆڵەت دێ ئێنه توندكرن
باسنيوز:
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ (باس‌نیوز): سەرۆكی حكوومەت رێنمایی داوه مۆڵه‌تی چه‌ك بكرێته ئه‌لكترۆنی و ده‌ست به رێكاره‌كان ده‌كرێت
دکتۆر سامی جەلال، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی داوه، كه مۆڵه‌تی چه‌ك بكرێته ئه‌لكترۆنی و ده‌ست به رێكاره‌كان ده‌كرێت”.
گوتیشی: “وەزارەتی ناوخۆ پلان بۆ نەھێشتنی چەکی بێ مۆڵەت دادەنێت و پۆلیسیش لە ڕووی تەکنیکییەوە جێبەجێی دەکات، به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری تاوانه‌كان له‌رێگای چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه‌یه، له‌مڕۆ به‌دواوه رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن”.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وه‌شی خسته روو: “بازاڕه‌كانی چه‌ك هه‌مووی رێكده‌خرێنه‌وه و یاسای چەکیش دەرچووە، کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە و پەسەند کراوە، ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە، کە حکوومەت لە بابەتی داماڵینی چەکدا زۆر جدییە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
