شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ گشتی يێ گومركێ:قەبارەیێ بازرگانی ل خاڵێن سنوورى 20% زێده‌بوويه‌ 

رێڤه‌به‌رێ گشتی يێ گومركێ:قەبارەیێ بازرگانی ل خاڵێن سنوورى 20% زێده‌بوويه‌ 

باسنيوز:

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت، کە بەهۆی هەڵگرتنی باج لەسەر ژمارەیەک مادەی خۆراکی و پێداویستی رۆژانە، گۆڕانکاری لە نرخی کاڵا و شتوومەکەکان دروست بووە، ئەوەش رێگربووە لە زیادبوونی نرخ.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سیستمی ئەلیکترۆنی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دانراوە، داهاتی گومرگ راستەوخۆ لەلایەن بانکەکانەوە وەردەگیرێن و تۆمار دەکرێن، واتە هەموو ئەو داهاتانەی لە گومرگەکان وەردەگیرێن دەگەڕێنەوە خەزێنەی حکوومەت”.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، ماوەی 10 رۆژە باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگیراوە، هەروەها 14 مادەی خۆراکی وەک برنج، ئارد، رۆنی زەیت، پاقلەمەنییەکان لە باج بەخشراون، ماوەی بەخشینەکەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تا 20/9/2022 دێژکراوەتەوە، ئەمەش رێگری لە زیادبوونی نرخەکان لە بازاڕ کردووە، چونکە وەزارەتی بازرگانی رەچاوی گۆڕانکاری لە نرخەکان کردووە.

هاوکات ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتی: “بەبەراود بە ساڵانی 2020 و 2021 قەبارەی بازرگانی 20% لە خاڵە سنوورییەکان زیادی کردووە، ئەو بابەتانەش کە زیاتر هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن پێداویستی رۆژانەن، بەڵام ئێمە پاشەڕۆی بابەتە نەوتییەکان هەناردە دەکەین، چونکە بابەتی دیکەمان نییە هەناردەی وڵاتانی بکەین”.

سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئێران لە کەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زیاتربوونی بازرگانی لەگەڵ تورکیا، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ دەڵێت: “بە درێژاری 30 ساڵی رابردوو هاوکێشە و پێوەرێکی جێگیر هەبووە، ئەویش ئەوەیە کە قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا دوو هێندەی ئەو بازرگانییەیە کە لەگەڵ ئێران هەیە، رەنگە هەندێک جار کەم یان زیاد بکات، ئەویش لە هەندێک بارودۆخی تایبەتدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوێتێ دو مليار دولار بۆ عيراقێ ته‌رخان كرن

Lalish Duhok

ئوردن ئاسانکاريێن ڤیزايێ بۆ نەخۆشێن عێراقێ دکت

Lalish Duhok

CNN: ئيران دخوازيت ل به‌يرۆتێ يان ل هه‌ولێرێ تۆلا خوه‌ ژ ئه‌مريكا ڤه‌كه‌ت

Lalish Duhok