عێراق… سزايێ سێداره‌دانێ بۆ 36 تاوانباران هاته په‌سه‌ندكرن
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی كۆماری عێراق سه‌رجه‌م حوكمه له‌سێداره‌دانه‌كانی په‌سه‌ند كرد كه له‌دژی تاوانبارانی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر ده‌رچووبوو.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی كۆمار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، سه‌رۆكی كۆمار فوئاد مه‌عسوم سه‌رجه‌م سزای له‌سێداره‌دانی تایه‌به‌ت به‌تۆمه‌تبارانی كوشتارگه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدرالی په‌سه‌ند كرابوو.
ئه‌و نوسینگه‌یه روونی كرده‌وه كه ئه‌و تاوانبارانه‌ی سزای له‌سێداره‌دان ده‌یان گرێته‌وه، تاوانباریان تێدایه كرداری تیرۆرستی ترسناكیان ئه‌نجام داوه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
له 7ی ئابی ئه‌م مانگه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 36 تاوانبار په‌سه‌ند كرد و سێ تۆمه‌تباری دیكه بێ‌تاوان ده‌رچوون، پاشان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه دا، مه‌راسیمی واژووكردنه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، وتیشی، ئه‌م بڕیارانه دوای تاوتوێكردنی دۆسیه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهات بوو، ده‌رچووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
