هه‌ڤپه‌یمانان 14 ئارمانجێن داعشێ ل عێراق و سووریا بۆردومان دكن
K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 14 هێرشی هه‌واییان له دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، 12 تانكه‌ری سوته‌مه‌نی و كۆگایه‌كی سوته‌مه‌تی، په‌مپێكی ده‌رهێنانی نه‌وت و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی داعش له سوریا بوونه ئامانجی هێرشی هه‌وایی و له‌ناوبران.
له عێراقیش، دوو تاوه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی داعش، دوو كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو، چوار یه‌كه‌ی سه‌ربازی، چوار تۆری فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆل، چوار مۆڵگه‌ی چه‌كداران و نۆ كۆگای چه‌ك له‌ناو براون.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له 60 وڵات پێكهاتووه كه له ساڵی 2014 ـه‌وه له عێراق و سوریا ئامانجه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
