ههفت بڕیارێن بارزانی بۆ پێشمەرگەى
رووداو – هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان دەرکردووە و رایدەگەێنێت، هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارانە نەبێت سزا دەدرێت.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 2005 هەموارکراو، بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئەو شەڕە قوڕسەی تووشی هەرێمی کوردستان بووە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، وێڕای دەستخۆشی لە پێشمەرگە و بۆ ئەوەی ناوی پێشمەرگە پارێزراوبێت، ناوی پێشمەرگە بگاتە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان پێویستە سەرجەم بڕیارەکان جێبجێبکەن.
ئەو بڕیارانەی سەرۆکی هەرێم لەبارەی پێشمەرگە دەریکردوون:
یەکەم: جەخت دەکەینەوە لەسەر رەچاوکردنی ناوەڕۆکی بروسکەمان ژمارە 120 لەڕێکەوتی 21-8-2014 کە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، سەبارەت بە پاراستنی رەوشی بەرزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە کاتی شەڕی تیرۆریستانی داعش و پێشڕەوییەکاندا و پاراستنی خەڵکی سڤیل و ژیانیان و مامەڵەکردنی شیاو لەگەڵیاندا لە دەڤەرە رزگارکراوەکان.
دووەم: بەهەموو شێوەیەک خەڵکی سڤیل بپارێزرێت و رێگە نەدرێت دەستدرژی بکرێتە سەر ماڵ و موڵک و خانووبەرەی خەڵکی سڤیل و خانوو ئاوایی گوندەکان بپارێزرێت و لەکاتی ئازادکردنی هەر دەڤەرێک لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
سێیەم: هیچ هاووڵاتییەک دەستگیرنەکرێت بەبێ بەڵگە و رێکاری یاسایی، و لەکاتی دەستگیرکردنی هەرکەسیک پێویستە لەکاتی یاسایی خۆیدا دۆسیەیی یەکلایی بکرێتەوە، بە رێگای دادگا و بەشێوەی یاسایی خۆیدا دۆسیەکەی یەکلایی بکرێتەوە.
چوارەم : هیچ هاووڵاتییەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە دەڤەری رزگارکردنی ژێر دەستی رێکخراوی داعش نەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەبێ هاۆکاری یاسایی یان سەربازی.
پێنجەم: هاتووچۆی گشت هاووڵاتییان بۆ هەرشوێنێک ئازادە لە چوارچێوەی رێننامیەکانی ئاسایش و سەربازی هەرێم و هیچ رێگرتنێک نییە لە هاتووچۆی هاووڵاتیان، جگە لە شوێنەکانی هێڵەکانی تەماسی سەربازی.
شەشەم: رەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆف و یاسا مرۆییەکان لە کاتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ خەڵک و هاووڵاتیان لە هێڵەکانی بەرگری و لەکاتی شەڕدا.
حەوتەم: هەرکەسێک یان لایەنێک سەرپێچی ئەو خاڵانەی سەرەوە بکات لێپێجینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
رۆژی 17-3-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان حەوت بڕیاری بۆ ئەفسەر و پلەدارەکانی پێشمەرگە دەرکرد و رایگەیاند “پێویستە لەسەر هەموو ئەفسەر و پلەدارەکانی پێشمەرگە پابەندی بڕیارەکان بن و ئەوەی پابەند نەبێت لێپێجینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
ئەو بڕیارانەش لە کاتێکدایە کە پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش لەبەرەکانی شەڕ لەشەڕدایە و رووبەڕووی وەستاوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
