ل توركیا 11 كه‌س ب توهمه‌تا هه‌ولدان بۆ كوشتنا ئه‌ردۆغانى هاتنه ده‌سته‌سه‌ركرن
كوردستان تيڤى
له توركیا یازده كه‌س به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له كاتی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی پازده‌ی ته‌مووز ده‌ستگیر كران .
له‌وباره‌یه‌وه میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه كه حكومه‌تی توركیا ئاشكرای كردووه ئه‌و گرووپه‌ی له شه‌وی پازده‌ی ته‌موز هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆككۆماری توركیایان دا ده‌ستگیركراون و به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دادگایی ده‌كرێن .
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه به‌ره‌به‌رانی رۆژی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر سه‌د ناوچه‌ی جیاواز له ئیستانبوڵ و له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی پازده‌ی ته‌مووز چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگبر كردووه و ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندییان به گروپی فه‌تحوڵڵا گویله‌نه‌وه هه‌یه كه حكوومه‌تی توركیا به پلانداڕێژه‌ری هه‌وڵی كوده‌تاكه تۆمه‌تباری كردووه .
هاوكات بینالی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه چوا هه‌زار و دووسه‌د و شه‌ست و دوو كۆمپانیا و دامه‌زراوه داخراون كه په‌یوه‌ندییان به گروپی فه‌تحوڵلا گویله‌نه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها حه‌فتا و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د كه‌س له ریزه‌كانی سوپا و پۆلیس و خزمه‌تگوزاری گشتی و دادوه‌ری له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌یو پاكسازییه‌یه كه حكوومه‌تی توركیا له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی پازده‌ی ته‌مموز گرتویانه‌ته به‌ر .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندووه كه چل هه‌زار و بیست و نۆ كه‌س له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستگیر كراون و به فه‌رمیش بریاری ده‌ستگیركردنی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه ده‌رچووه كه بیست هه‌زار و سێسه‌د و سیی و پێنج كه‌سن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
