شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا:فرۆكه‌يێن مه‌ بەرگریێ ژ کوردێن رۆژئاڤا دکن

ئەمریکا:فرۆكه‌يێن مه‌ بەرگریێ ژ کوردێن رۆژئاڤا دکن295d56734ff39549dc004bbb9a9c4f1c_L

باسنيۆز:

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە جەنگییەکانیان بەرگریی لە کوردەکان لە کوردستانی رۆژئاوا دەکەن.

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان لە شاری حەسەکە لە کوردستانی رۆژئاوا بۆردومان کرد.

رۆژی هەینی 19ـی ئابی 2016، جیف دێڤیس، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ”بە روونی“ رایانگەیاندووە، بەرگریی لە ئەو هێزانە دەکەن، کە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکەن، ”ئەگەر رووبەڕووی هەڕەشە بوونەوە“.

جیف دێڤیس هەروەها رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکە جەنگییەکان و چەکدارانی رژێمی سووریا، کە بارەگاکانی یەپەگەیان بۆردومان دەکرد.

شار حەسەکە لە کوردستانی رۆژئاوا، لەژێر دەسەڵاتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)یە، کە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە کوردستانی رۆژئاوا و دەکەوێتە سنووری کانتۆنی جزیرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومه‌تا هه‌رێمێ:كاره‌ساته‌كا مرۆڤى ل ناوچه‌يێ دێ رووده‌ت

Lalish Duhok

مووچێ چەند وەزارەت و ده‌سته‌يان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تی‌ سامانێن سروشتی راپۆرتا به‌رهه‌مئينان و داهاتێ پترۆلێ بۆ هه‌يڤا ته‌مموزێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok