شبكة لالش الاعلامية

عێراق، ٣٠ کەس ژ ئەنجامدەرێن تاوانا سپایکەر هاتنه‌ سێداره‌دان

عێراق، ٣٠ کەس ژ ئەنجامدەرێن تاوانا سپایکەر هاتنه‌ سێداره‌دان

خەندان 92182016_da3shhhhh6914-bbb

دەسەڵاتی دادوەری عیراق جێبەجێ كردنى سزای لەسێدارەدانی بە سەر ٣٠ ئەنجامدەری تاوانەکەی سپایکەردا ڕاگەیاند و جەختی لەسەر جێبەجێ کردنی سزاکانی تریش کردەوە.

وەزارەتی دادی عیراقی لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ڕایگەیاند، دوای واژۆی سەرۆک کۆماری عیراق لەسەر بڕیاری لە سێدارەدانی تاوانبارانی سپایکەر ئەمڕۆ ٣٠ ئەنجامدەری ئەو تاوانە لە زیندانی مەرکەزی ناسڕیە لەسێدارە دران و سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کرا.

هەفتەی ڕابردوو فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق سزای لە سێدارەدانەکانی تایبەت بە تاوانی سەربازگەی سپایکەری نزیک پارێزگای سەلاحەدینی پەسەند کرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ١٤ی ئابدا ڕایگەیاند، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمار سەرجەم حوکمەکانی لە سێدارەدانی تایبەت بە تاوانی سەربازگەی سپایکەری پەسەند کردووە، کە پێشتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵییەوە پەسەند کراون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی ئەو حوکمانەیان بۆ دەرکراوە، لەو کەسانەن کە تاوانی مەترسیداریان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سەدان کەسی بێتاوانیان کوشتووە.

تاوانی سەربازگەی سپایکەر، بە یەکێک لە تاوانەکانی دیارەکانی دوای دەرکەوتنی ڕێکخراوی داعش دادەنرێت لە عێراق، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێکخراوی داعش هێرشی کردە سەر ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای سەلاحەدین، کۆنترۆڵی سەربازگه‌ی سپایکەری نزیک ئەو پارێزگایەی کرد و زیاتر لە هەزار ئەفسەر و سەرباز لەلایەن چەکدارەکانی داعش و ئەو کەسانەی هاوکاریکردن کوژران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی ماتیس پشتراستكر رێفراندۆم ناهێته‌ پاشخستن

Lalish Duhok

ژبه‌ر ڤى ئه‌گه‌رى چاڤه‌رێ دهێته‌ كرن ده‌واما ماموستایان بهێته‌ كێم كرن

Lalish Duhok

پارتى د سالڤه‌گه‌را 31 يا سه‌رهلدانێ دا په‌يامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok