شبكة لالش الاعلامية

هەر جهه‌كێ پێشمەرگەى ب خوونێ ئازادکربت، بەشه‌كه‌ ژ ئاخا ھەرێما کوردستانێ

هەر جهه‌كێ پێشمەرگەى ب خوونێ ئازادکربت، بەشه‌كه‌ ژ ئاخا ھەرێما کوردستانێ

مووسڵ-KDP.info-ImageThumb

سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی‌ وپێکەوەژیان لە ئه‌نجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە ناوچە کوردستانیەکانی سنووری مووسڵی بە خوێن ئازاد کردووە و، دەستبەرداری نابێت و، بەشێکە لە خاکی ھەرێمی کوردستان؛ جا چۆن دەهێڵین حەشدی‌ شەعبی بێتە ناویەوە!

(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ماددەی ١٤٠، دەبا ساڵی ٢٠٠٧ ببڕایەتەوە و، ئەو ناوچانە بگەڕابانەوە سەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام نەیانهێشت و، تێکیان دا؛ جا ئێستا ھێزی پێشمەرگە بە خوێن ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و، بوونەتە بەشێک لە خاکی ھەرێمی کوردستان و، تازە ئیتر دەستبەرداری نابین.”

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق با بۆ خۆی قسان بکا! ئەو ناوچانە کوردستانین و بڕایەوە؛ بەشێکن لە خاکی ھەرێمی کوردستان؛ ناشێ چاوەڕوان بن پێشمەرگە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات!

سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە خۆی ڕزگاری دەکات کوردستانین و، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین حەشدی‌شەعبی لێی نزیک بێتەوە ،چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە لە وەختی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەدا حەشدی‌شەعبی بەر ببێتە گیانی ئەو خەڵکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لایەنێن عێراقی پێشوازيا كاندیدێ پارتی دكن

Lalish Duhok

بلاسخارت: کێمبوونا ئاڤێ دێ ئاوارەبوون وهەژاریی دناڤ خەلکی دا په‌یداكه‌ت

Lalish Duhok

پۆلیسێن هه‌ولێر: ل سەر کێشه‌يه‌كا دوژمنداری کەسه‌ک هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok