حکومەت داخوازا دائێخستنا كەمپا زانكۆيا مووسلێ دكت ل دهۆكێ
رووداو – دهۆک
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانست داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات، ئەو كەمپەی زانكۆی موسڵ كە لەشاری دهۆك كراوەتەوە دابخرێ، چونكە بەبێ ئاگاداری ئەوان كراوەتەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) كەوتووە و مێژوو رۆژی یەكشەممە 21-8-2016 لەسەرە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە نووسراوی ژمارە 12512 لە رێگای بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، داوا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كراوە، كەمپی زانكۆی موسڵ لەشاری دهۆك دابخات، چونكە وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە “كردنەوەی كەمپی زانكۆ لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵادایە”.
دوای كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ، لەلایەن داعشەوە، سەرۆكایەتی زانكۆی موسڵ كەمپی خوێندنی لەشارەكانی كەركووك و داهۆك كردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
