دماوێ ساله‌كێ دا داعشێ 89 زارۆك بۆ په‌قینێن خۆكوژی بكارئيناينه
كوردستان تيڤى
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند داعش له ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌شتا و نۆ منداڵی له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كاندا به‌كار هێناوه. ناوه‌ندی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه،كه داعش هه‌وڵی زۆری داوه تا ڕیزه‌كانی پڕ بكات له منداڵ و بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی به‌كاریان بهێنێت.
ناوه‌نده‌كه له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له پێگه جیهادییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و زانیارییه‌ی له مانگی كانوونی دووه‌می دوو هه‌زار و پازده تا كانوونی دووه‌می دوو هه‌زار و شازده به ژماره هه‌شتا و نۆ منداڵ بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی به‌كارهاتوون و به هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و منداڵانه پێشتر له ئۆردوگاكانی داعش ڕاهێنانیان پێكراوه و مێشكیان شۆراوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
