شبكة لالش الاعلامية

چاڤدێره‌كى سیاسی: سەره‌دانا سەرۆک بارزانی بۆ دەرڤه‌ گرنگیه‌كا زۆر بۆ ھەرێمێ ھەیە

چاڤدێره‌كى سیاسی: سەره‌دانا سەرۆک بارزانی بۆ دەرڤه‌ گرنگیه‌كا زۆر بۆ ھەرێمێ ھەیە

هەولێر -KDP.info-ImageThumb (2)

چاودێرێکی سیاسی دەڵێت سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە؛ لەبەر ئەوەی ئێستا ھەرێم لە ناوچەکە بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و بەھێز دەبێت؛ وڵاتانیش بەپێی ئەو واقعە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھەرێمدا دەکەن.

چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د. بوخاری عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوورپا زۆر گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان و، دۆزی کورد و ھاوکات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە ھەرێم پێویستی پێیان ھەیە.”

گوتیشی یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی ئەو سەردانە ئەوەیە ئێستا ھەموو وڵاتان کۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی داعش لە مووسڵ لەناو ببەن؛ بۆیە لێرەدا سەنگی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە لە ئازادکردنی مووسڵ ڕۆڵی گرنگی ھەیە لەم پرۆسەیەدا.

ئەو چاودێرەی سیاسی ڕوونیشی کردەوە، ئەو سەردانە گرنگیی ھەرێمی کوردستان نیشان دەدات و ئامادەگی ئەو وڵاتانە لە ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا.

(د. بوخاری عەبدوڵا) ڕاشیگەیاند، ئێستا ڕۆڵ و سەنگی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و، بەھێزتر دەبێت؛ بۆیە ئەو وڵاتانەش بەپێی ئەو واقعەی ئێستا ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: هەتا دوماهیکا ساڵا 2024 دەستگەهشتن ب خزمەتگوزاریێن دارایی ل هەرێما کوردستانێ کێمتر ژ %5 دێ گەهیتە %35

Lalish Duhok

مەحمود ئێزدی: پۆستێ جێگرێ ئێكی یێ پارێزگارێ نەینەوا بۆ پارتی یێ ئێكلابووی

Lalish Duhok

دژە تیرۆرا کوردستانێ:د بۆردوومانه‌كێ دا ل سنوورێ شنگالێ دوو چەکدارێن پەکەکێ هاتنه‌ كوشتن  

Lalish Duhok