تورکیا داعش ل جەرابلوس تۆپبارانکر
ZNA- ھەولێر
تۆپخانە و فڕۆکە جەنگيهکانی تورکیا، لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە شاری جەرابلوسی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد. پاشان ھێزە زەمینییەکانی تورکیا بە قوڵایی ٢٨ کیلۆمەتر دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە “کاتژمێر ٤ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤-٨-٢٠١٦، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، جەرابلوسیان لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا بۆردوومانکردووە”.
سەرچاوەیەک لە سوپای تورکیا ئاشکرایکردووە “لە شەوی رابردووەوە تائێستا ٦٤ بنکە و بارەگای چەکدارانی داعش لە باکووری سووریا کراونەتە ئامانج و ٢٢٤ جار تۆپبارانکراون”.
دوای بۆردوومانکردن، لیوای ٨ ی تانک و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا دزەیان کردە شاری جەرابلوس و ئۆپەراسیۆنەکە لە قوڵایی ٢٨ کیلۆمەتر لەنێو خاکی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە. ھەروەھا شۆڤڵ و ئامێرەکانی کارکردن دەروازەیەکیان کردووەتەوە بۆ تێپەڕێنی تانک و چەکە قورسەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
