پازده هه‌زار سه‌ربازێن توركیا چووينه ناڤ سووریا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا فكری ئیشیق رایگه‌یاند، هێشتا جه‌رابلووس به ته‌واوی نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 15 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی سووریا كراوون.
ئیشیق گوتی: ده‌ستتێوه‌ردانمان له سووریا دوو ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌میان دابینكردنی ئاسایشی سنوور و دووه‌م رێگرتن له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و ناوچه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی سه‌ردانی بۆ سوید و دوای رۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا رایگه‌یاند، توركه‌كان نایانه‌وێت له سووریا بكشێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات بمێننه‌وه.
رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، توركیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام له سنووره‌كانی درووست بكات.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار داوایكردبوو، ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا دیار بكرێت به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكردبوویه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
