شبكة لالش الاعلامية

كۆمپانیا ئەپل سیستەمێ ئاسایشا ئایفۆنێ بهێزتر دكت

كۆمپانیا ئەپل سیستەمێ ئاسایشا ئایفۆنێ بهێزتر دكت

رۆژانە هەواڵapple-icon-apple

كۆمپانیای ئەپڵ ئەپدەیتی سیسته‌می ئاسایشی ئایفۆنی راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی بۆی دەركەوت هاككەرێكی بەهێز ئایفۆنی چالاكڤانێكی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كردووەتە ئامانج.

بەپێی راگەیێندراوێكی كۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی هەوڵێك هەبووە بۆ هاككردنی ئایفۆنی ئەحمەد مەنسوور، چالاكڤانی عەرەب، لەڕێگەی بەكارهێنانی سۆفتوێرێكی نەناسراوەوە بۆ جاسووسیكردن، كۆمپانیای ئەپڵ ئەپدەیتی سیستەمی ئاسایشی ئایفۆنەكانی كردەوە.

بەپێی دوو راپۆرتی هەردوو كۆمپانیای لوكئاوت لە سان فرانسیسكۆ، كە تایبەتە بە ئاسایشی مۆبایلە زیرەكەكان و گرووپی سیتیزن لاب، هاككەرەكان سوودیان لە سێ‌ خاڵی‌ لاوازی كەشفنەكراوی مۆبایلی ئایفۆن وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەتەواوی كۆنترۆڵی ئامێری ئایفۆنەكە بكەن.

بەپێی هەردوو راپۆرتەكە، گرووپی NSO، كە كۆمپانیایەكی ئیسرائیلییە و بە جاسووسی و هاككردن ناسراوە، خاوەنی ئەو هەڕەشەیەیە.

لە راپۆرتەكانی لوكئاوت و سیتیزن لاب ئەوە روونكراوەتەوە، كە چۆن ئەو هاككەرە دەتوانێت تەنیا لەڕێگەی داگرتنی یەك پەنجە لەسەر شاشەی ئایفۆنەكە، ئامێرەكە هاك بكات.

كۆمپانیا ئەپڵ دڵنیایی داوەتە بەكارهێنەرانی لە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەتەواوەتی، ئەوەش دوای پێزانینی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مۆبایله‌كا نوويا LG هاته‌ نمایشکرن

Lalish Duhok

مستیلا زیره‌ك هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

گوگل کرۆم نامينت

Lalish Duhok