خه‌لكێ گوێڕ و ده‌وروبه‌ران ڤه‌دگه‌رنه ناوچێن خۆ
هەولێر-KDP.info-![]()
به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خمور رایگه‌یاند، وا به‌ره‌به‌ره خه‌ڵكی گوێڕ و ناوچه‌كانی دیكه دەگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌یداعش زیانێكی زۆری به ناوچه‌كه گه‌یاندووه داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ناوچه‌كه درێژ بكات و ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكاته‌وه.
(نه‌جات عه‌لی) به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خموور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی گونده‌كانی سنووری میحوه‌ری خازر و گوێڕ و گه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه، ئێستا هێزی پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه جێگیر كراون و بارودۆخی ناوچه‌كه ئارامه.
گوتیشی: دوای نه‌مانی مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر گوێڕ ئێستا به‌ره‌به‌ره هاووڵاتیان وا خەریکی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ گوێڕ و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌وه‌یش پاڵپشتییه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه داعش هیچ شتێكی بۆ ناوچه‌كه نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی تێك‌داوه بۆیه داوا له حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین هاوكار بن و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ناوچه‌كه درێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ناوچه‌كه ئاوه‌دان ببێته‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
