شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ زانکۆيا سەلاحەدین: پەیوەندييا بایدن و بارزانی پەیامه‌كا ئەمریکا بوو

سەرۆکێ زانکۆيا سەلاحەدین: پەیوەندييا بایدن و بارزانی پەیامه‌كا ئەمریکا بوو

باسنيۆز:66f38ff92bea99ce24ffa57d6f58fd80_L

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژە بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: “ئیدارەی ئۆباما لە پەیامی بارزانی گەیشتووە”.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 31ـی 8ـی 2016، جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كرد.

لەمبارەیەوە د.ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بارزانی نەک لەلایەن ئەمەریکاوە، بەڵکو لەلایەن دەوڵەتە ئەورووپاییەکانیشەوە پشتوانی لێ دەکرێت، بەتایبەتی ئەمڕۆ ئەمەریکا سیاسەتی بەڕێوەچوونی عێراقی لەدەستە، بۆیە لەسەرەتای پرۆسەی سیاسیی عێراقەوە، دوای نەمانی ڕژێمی بەعس، بارزانی ستراتیژیەتی ڕوونی هەبووە، کە چۆن کار بکات لە پێناوی پرۆسەی سیاسی، ئەمەش بە دڵی ئەمەریکا بوو”.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە، ئێستا عێراق خۆی بۆ گرتنەوەی مووسڵ ئامادە دەکات، “ئەمەریکاش لەوە تێدەگات کە ڕۆڵی بارزانی لە کێشەکانی هەولێر و بەغدا چۆنە، بەڵام بەداخەوە لایەنەکانی دیکە ئەوە پەراوێز دەخەن، لە کاتێکدا بەلای ئەمەریکاوە ناکرێت و ناتوانرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پرۆسەی سیاسیی کوردستان و عێراق نادیدە بگیرێت”.

ئەحمەد دزەیی جەختیشی لەوە کردەوە: “پەیوەندیی بایدن و بارزانی پەیامێکی ڕوونی ئەمەریکایە بۆ لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان کە بەبێ ڕۆڵی بارزانی، مەحاڵە کێشەکان چارەسەر بکرێت و مووسڵ ئازاد بکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند لایەنێک هەوڵیان دا پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان بێ بەش بکەن، بۆیە ئەمەریکا بەو کاردانەوەیە دەیەوێت بڵێن، ناکرێت پارتی فەرامۆش بکرێت”.

باسیشی لەوە کرد کە ئەمەریکا لەوە گەیشتووە، گرتنەوەی مووسڵ، بەبێ پێشمەرگە مەحاڵە و و پەیامی ئۆبامای گەیاندووە کە ئەوەشی بە “پەیامێکی گرنگ” وەسف کرد، چونکە: “ئیدارەی ئەمەریکا بارزانی وەک یاریکەرێکی بەهێز دەبینێت لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، چونکە بارزانی یارییەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دەکات و متمانەپێکراوی دەوڵەتە عەرەبی و ئەورووپییەکانە”.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاشتەوایی کوردستانی باکوور و ڕۆژئاواش، هەروەها قسەیەک هەیە کە باس لە بوونی رۆڵێکی دیکەی بارزانی لە نێوان حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێت، سەرجەمیان ڕۆڵێکی کاریگەرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانیاریێن نو لسه‌ر راكرنا ئالایێ داعش ل شه‌قلاوه‌

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ گەشتوگۆزارێ: چەندین چالاکی و ڤیسته‌ڤاڵێن بەفرێ دێ ب ڕێڤەچن

Lalish Duhok

ب هه‌لكه‌فتا سه‌ركه‌فتنا پێشمه‌رگەى ڤيسته‌ڤالا ئازادی و نه‌ورۆز ل هه‌ولێرێ دێ ئێته‌ سازكرن

Lalish Duhok