شبكة لالش الاعلامية

بۆچی کلیلا ھۆتێلان يا قورسە؟

بۆچی کلیلا ھۆتێلان يا قورسە؟

باسنيۆز:40f3efedfa0f9a5ab19c20c023f97843_L

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا زۆرێك له‌ ھۆتێله‌كان له‌ بری كلیل، كارتێكی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووره‌كان، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هه‌موومان ئه‌وه‌مان بینیبێت كه‌ له‌ ھۆتێله‌ كۆنه‌كاندا مه‌دالیایه‌كی قورسیان به‌ كلیلی ده‌رگای ژووره‌كانه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ چی هۆكاره‌كه‌یمان نه‌ده‌زانی كه‌ بۆ چی ده‌بێت مه‌دالیایه‌كی شێوه‌ سه‌یر و قه‌به‌ و قورسی پێوه‌ بێت.

ئه‌و مه‌دالیا قورسانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میوانه‌كه‌ بێزار بكات و هه‌ركاتێك چووه‌ ده‌ره‌وه‌، كلیله‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بات و له‌ ژووری پێشوازیكردن له‌ میوانه‌كان جێی بهێڵێت، كاتێكیش ھۆتێله‌كه‌ بۆ دواجار جێ ده‌هێڵێت، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕاده‌ستی بكاته‌وه‌ و له‌ بیری نه‌كات.

بۆیه‌ بێ گومان، میوانی ھۆتێله‌كان ئه‌و كلیله‌ قورسانه‌ له‌ گیرفانه‌كانیاندا له‌ بیر ناكه‌ن، و له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌رچوونێكدا یان له‌ كاتی جێهێشتنی ھۆتێله‌كه‌ بۆ دواجار، خۆیانی لێ ڕزگار ده‌كه‌ن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى 24 سالا ده‌یک و بابێن خۆ ديتن 

Lalish Duhok

87 بزمار ژناڤ گه‌دا گه‌نجه‌كى هاتنه‌ ده‌رێخستن

Lalish Duhok

كێڤژاله‌كێ ته‌مه‌ن 100 مليۆن سالان هاته‌ ديتن

Lalish Duhok