شبكة لالش الاعلامية

بەشه‌ك ژ پەرلەمانتارێن شیعەيان دژایەتیيا ڕێککەفتنا هەولێر و بەغدا دکن

بەشه‌ك ژ پەرلەمانتارێن شیعەيان دژایەتیيا ڕێککەفتنا هەولێر و بەغدا دکن

باسنيۆز:26472dd9fb01ce520f4c17e97ff1c26d_L

بە بیانووی زیانگەیاندن بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان، دژایەتیی خۆیان بۆ ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەردەبڕن.

زاهیر عه‌بادی، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە: “ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی زاڵمانەیە لە دژی پارێزگاکانی دیکەی عێراق و جۆرێک لە هەڵخەڵەتاندنی بەغدای تێدایە”.

بە گوتەی ئەو، پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ڕۆژانه‌ نزیکەی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌که‌ن و پشکی بودجه‌ی ئه‌وان لە %50یە، که‌چی تەنیا %5ی پشکی پارێزگای کەرکووکە که‌ 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتە له‌ ڕۆژێکدا. دەشڵێت: “ئەمە سیاسەتی وەرگرتنی دەستی پەچە و بەخشینیەتی بە دەستی ڕاست”، بۆیە ئەوان دژایەتیی ڕێککەوتنی نەوتیی کەرکووک دەکەن.

پێشتر (باسنیوز) ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشنیازی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و دواتریش ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی بەوە تۆمەتبار کرد کە “خەریکی سەفەقاتی ژێر بە ژێری نەوتن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ دەرڤه‌يێ فەرەنسا: پەیوەندیيێن مه‌ يێن دۆستانه‌ لگەل کوردستانێ دێ دبەردەوام بن 

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: ھێرشێن داعشێ مەترسیەکا جدی نە

Lalish Duhok

وەزیرێ ئاڤەدانکرنێ: سالا داھاتى ئامادەکاريان بۆ دەستپێکرنا پڕۆژێ ھێلا شەمەندەفرێ دێ کەین

Lalish Duhok