شبكة لالش الاعلامية

سوریا.. دوو فرۆکێن ئیسرائیلی هاتنه‌ شكاندن

سوریا.. دوو فرۆکێن ئیسرائیلی هاتنه‌ شكاندن 

ZNA – ھەولێرimages-1
سوپای سووریا فڕۆکەیەکی جەنگی و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خستەخوارەوە و وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیلیش رەتیدەکاتەوە.

سوپای سووریا رایگەیاند: “دوو فڕۆکەی ئیسڕائیلیان لە قونەیترە خستووەتە خوارەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی و ئەوەیتریشیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوو”.

لەبەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل رەتیکردەوە ھیچ فڕۆکەیەکی ئەوان لەلایەن سوپای سووریا تێکشکێندرابێت.

پێشتر سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندووە، ھێرشێکیان لەناو خاکی سووریا ئەنجامدا دوای ئەوەی کە گولـلە ھاوەنێک لە بەرزاییەکانی جۆلان کەوتەخوارەوە.

ھێرشی فڕۆکەکانی ئیسڕائیلی دوای ئەو ئاگربەستە ئەنجامدرا کە لەلایەن ئەمریکا و رووسیا لە سووریا راگەیەنرا.

پاش ئەم ھێرشە سوپای سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسڕائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیان لە دەوروبەری پارێزگای قونەیترە لە نزیک سنووری ئیسڕائیل ئەنجامداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“وەزیرێ ناڤخۆيا عێراقێ هەولێن ڤه‌کرنا فرۆکخانێن هەرێمێ دده‌ت”

Lalish Duhok

قاسم شه‌شۆ: تا نها 800 چه‌كدارێن په‌كه‌كێ گه‌هشتینه‌ ناڤ رێزێن پێشمه‌رگه‌ی

Lalish Duhok

یوئێن دێ به‌لگێن كۆمكوژيێ ل عێراقێ كۆم كت  

Lalish Duhok