ڤهكۆلهرهكێعهرهب:ژلايێ ئه‌مریكا ڤه گلۆپا كه‌سك بۆ راگه‌هاندنا ده‌وله‌تا كوردى دێ ئێته هه‌لكرن
باسنيۆز:
توێژه‌رێكی میسڕی پسپۆڕله په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ڵێت :” وادیاره خه‌ونی دێرینی كورد به جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی عێراقی له چاو مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستادا و به‌راورد به پێشوو زۆر نزیكتره له ڕاستی”.
سامح ڕاشد، له وتارێكدا كه له ژێر ناونیشانی ( ده‌وڵه‌تی كوردی به كه‌فاله‌تی ده‌ره‌كی)، ده‌نووسێت :” سه‌رۆك بارزانی، بۆ جاری چواره‌مه له ماوه‌ی مانگێكدا داوای جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، نوێ ده‌كاته‌وه”.
ئه‌و نووسه‌ره، ده‌شڵێت:” دوای ئه‌وه‌ی كورد ئاماژه‌یان بۆ بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له دووره‌وه یان له ژووره تاریكه‌كاندا، ده‌كرد، بارزانی له پێشهاته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ناوچه‌كه‌و ده‌ستگرتن به ده‌وڵه‌تی كوردی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی، به بێ ترس و شه‌رمكردن له كاردانه‌وه‌كان كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچی بێت، ده‌بینێته‌وه”.
سامح ڕاشد، كه یه‌كێكه له نووسه‌ر و توێژه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی میسڕ و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب (له زۆرێك له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له میسڕ و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كاری كردووه و هه‌روه‌ها وه‌كو شاره‌زا له كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رنووسه‌ری به‌شی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسڕی كار ده‌كات) گوتیشی :” بارزانی یان ویستی ئه‌وروپییه‌كان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕووگیر بكات، یان ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نانه له ئێستادا ڕێگری ناكه‌ن له ئاشكراكردنی پشتیوانی‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند، هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی ناڕازی نین له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی”.
ئه‌و توێژه‌ره میسڕییه ڕوونی ده‌كاته‌وه :” ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه بارزانی قسه‌ی پێ ده‌كات له باره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هۆكاری خۆی هه‌یه، هۆكاره‌كان فراوانترن له هۆكاری جوگرافی ئه‌وروپا، یان هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان، چونكه هه‌ڵوێستی ئه‌وروپی به ته‌نها ناتوانێت پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی تێبپه‌ڕێنێت، به‌ڵام كاتێك كورد باسی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرابێت، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆك، و ویڵیام كیسی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری ئهمریكاو و ئه‌وانی دیكه‌ش، دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ هه‌رێم، باشترین بژارده‌یه بۆ ئایندهی ئه‌و وڵاته”.
توێژه‌ره میسڕییه‌كه، له وتاره‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه :” كه‌وابێت، ئه‌و پیاوه له خۆیه‌وه قسه ناكات كه پێش چه‌ند ڕۆژێك گوتی ، من دڵنیام له‌سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا ئه‌و گره‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، كه ئه‌و لێره مه‌به‌ستی ئه‌و ژینگه ده‌ره‌كییه و هه‌ڵوێستی زلهێزه‌كانی جیهانه، كه پێشتر ڕازی نه‌ده‌بوون به ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
