كارگه‌هه‌كا دروستكرنا چه‌كێن كیمیايی يا داعشێ ل مووسلێ هاته ژناڤبرن
باسنيۆز:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی چه‌كی كیمیاوی داعشیان له‌ناوبرد.
جه‌نه‌ڕاڵ جیفری هارینگیان، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ڕای گه‌یاند :” كارگه‌كه كه پێشتر ده‌رمانی پزیشكی درووست ده‌كرد، داعش به‌كاری ده‌هێنا بۆ درووستكردنی گازی كلۆر و خه‌رده‌ل”.
دوێنێ سێشه‌مه به‌كاتی ئه‌مریكا، ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه، له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه ئه‌وه‌شی به ڕۆژنامه‌نووسان ڕاگه‌یاند، كه ئه‌و كارگه‌یه و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یه‌كێكی دیكه‌یه له پێشێلكردنی هه‌موو یاسا و نه‌ریته‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعشه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌نتاگۆن ڕوونی كرده‌وه، هێرشه‌كه ڕۆژی دووشه‌مه ئه‌نجام دراوه له نزیك شاری موسڵ كه له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری بی_52 و فڕۆكه‌ی جه‌نگی دیكه‌وه ئه‌نجام درا.
پێشتر چه‌ند جارێك داعش له سنووری عێراق و سووریا چه‌كی كیمیاوی به‌كار هێناو و ته‌نها له شاره‌دێیه‌كی سنووری كه‌ركوك، زیاتر له 800 هاووڵاتی به‌و چه‌كه كرده قوربانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
