ئيرۆ هنارتنا نەفتا کەرکووکێ دێ دەست پێكهت
کەرکووک-KDP.info-
دوای ئەوەی دوێنی بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە راگیرا، بڕیارە ئەمڕۆ دووبارە دەستپێبکاتەوە.
(فوئاد حوسێن) ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “دوای ئەوەی دوێنێ بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەرێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە راگیرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەوکێشەیە چارەسەر بکرێت و دووبارە ھەناردەکردنەوهکە دەستپێبکاتەوە.
(حوسێن) گوتیشی: “تیمی چاککردنەوەی ئەو شوێنەی کێشەی تێکەوتبوو ٤٨سهعاتیان دیاریکردبوو، بۆیە ئەمڕۆ کۆتایی پێدێت و دووبارە ھەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە و کۆتایی بەوکێشەیە دێت.
لەئێستادا رۆژانە١٠٠ھەزار بەرمیل نەوت لەکەرکووک لەرێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستانهوه ھەناردەی دەرەوە دەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
