بارزانی: پێشبینی دكه‌ین ئیدارا نوو يا ئەمریکا هاريكاريا زێده‌تر بۆ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى بكت
باسنيۆز:
مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له پانێلی تایبه‌تی ئه‌مڕۆی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس له باره‌ی عێراق و سووریا و شه‌ڕی داعشه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پانێكێكی تایبه‌ت له كۆنگره‌ی داڤۆس، ڕایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندیمان باش ده‌بێت، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م هاوكاری زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین”.
هاوكات له‌باره‌ی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: “پێشبینی ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باش بێت و له‌و بڕوایه‌داین گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له عێراق بكات و گۆڕانكاریش له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بهێته كایه‌وه”.
له‌باره‌ی دروستبوونی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی، بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: “من پاڵپشتی له‌وه ده‌كه‌م كه كورد له‌و به‌شه پاڵپشتی لێده‌كه‌ن، ئێمه خوازیارین ئاشته‌وایی بێته كایه‌وه، ئێمه زیاتر له 3 هه‌زار ئاواره‌ی سوویمان لایه و به ئاشته‌وایی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان”.
بارزانی، له‌باره‌ی كێشه‌ی تایفی و ململانێی ئایینی، گوتیشی: “كێبڕكێ و ململانێی ئایینی بوونی هه‌یه و پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك كار بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئاشتی نایه‌ته كایه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
