شبكة لالش الاعلامية

ئەندامه‌كێ پەرلەمانى:پەکەکێ دڤێت کۆنسولخانا تورکیا ل هەرێما کوردستانێ بکه‌تە ئارمانج

ئەندامه‌كێ پەرلەمانى:پەکەکێ دڤێت کۆنسولخانا تورکیا ل هەرێما کوردستانێ بکه‌تە ئارمانج0d1cf48bbbe921b77cd38a6bef1940e5_L

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات کە یەکێک لە هەوڵەکانی، بە ئامانج گرتنی کونسوڵخانەکانە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12\7\2016، نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەوەی پەکەکە دەیکات، بە ناوی سیخوڕ و هەواڵگری، گوایە خەڵکیان دەستگیر کردووە، ئەوەی ئەوان کردوویانە، پێشێلکردنی سەروەریی یاسایە لە کوردستان و ناکرێت ئەوان بەناوی سیخوڕ و بە ویستی خۆیان، تۆمەت بۆ خەڵکی دابتاشن کە ئەمە گەورەترین مەترسییە، چونکە ئەوان بەشی خۆیان سیخوڕیان هەیە کە بۆ خەڵکی دیکە کار دەکەن”.

نازم هەرکی ئەوەشی ئاشکرا کرد: “هەوڵێکی جددی لەلایەن پەکەکەوە هەیە کە هەندێک ناوچەی کوردستانی باشوور بە خەڵک چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی ئەجێندای خەڵکی دیکە جێبەجێ بکەن”. دووپاتیشی کردەوە: “ناکرێت ئەوان پێشێلی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە پەکەکە لێرە میوانن و ناکرێت بە ئەجێندا و فیتی دەرەکی بێن و لە کوردستان پیلانگێڕی بکەن”.

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە، دەست شلکردنی هەندێک لایەن بۆ پەکەکە، مەرامێکی سیاسی لە پشتەوەیە و بۆ پێشێلکردنی سەروەریی هەرێمی کوردستانە، گوتیشی: “ئەجێندایەک هەیە بۆ تێکدانی ئارامیی کوردستان و بەئامانج گرتنی کونسوڵخانەی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە، دەستێک هەیە بۆ تێکدانی ئارامیی کوردستان”. ئەوەشی نەشاردەوە کە یەکێک لە ئەگەرەکانی پەکەکە ئەوەیە، “ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات، بۆ ئەوەی ئارامیی هەرێمی کوردستان لەبەر چاوی خەڵکی بیانی بکەوێژتە ژێر پرسیارەوە”.

پێشتر پەکەکە لە ڕێگای میدیاکانیەوە، چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاو کردەوە کە گوایە ژمارەیەک کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر کردووە، بەڵام کونسوڵخانەی تورکیا بە توندی وەڵامی دایەوە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەڵگەنامەکان لە ئاسایشەوە و لە سلێمانییەوە بە پەکەکە دراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا چاندنێ: تايا خوونبەربوونێ ل هەرێما کوردستانێ نه‌هاتيه‌ تۆماركرن  

Lalish Duhok

نەتەوەيێن ئێكگرتى:نێزیکی 258 هەزار پەنابەرێن سووری ل هەرێما کوردستانێ دژین

Lalish Duhok

هه‌ولێر.. دوو كه‌س ب تۆمه‌تا دزیكرنێ هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok