به‌رپرسه‌كێ بلندێ پارتی: ناڤبه‌را ئێكه‌تى و پارتی ل كه‌ركووك زۆر دۆستانه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌ك مه نینه
باسنيۆز:
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك، دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك ڕه‌ت ده‌كاته وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ” هێزه‌كان وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن “.
د. كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئاڵۆزی و جوڵانی هێز له نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك، ڕای گه‌یاند ” ئه‌مه فیتنه‌یه‌كه و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه “.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك، گوتیشی ” پارتی و یه‌كێتی زۆر پابه‌ندن، من خۆشم ئه‌مشه‌و تا به‌ره‌به‌یان له میحوه‌ر و له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بووم هه‌موو شتێك زۆر ئاسایه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، بۆ ماڵپه‌ڕی “سنوور میدیا” دووپاتی كرده‌وه ” هیچ جۆره گرژیه‌ك له نێوانی پارتی و یه‌كێتی نیه و هیزه‌كانیش زۆر ڕێكن و وه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره و له‌وێ هه‌ندێك كه‌س هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌ن دۆخه‌كه تێك بچێت، بۆیه به ئاره‌زووی خۆیان زانیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه”.
له ئێستادا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان له كه‌ركووك، هێزیان به‌رامبه‌ر یه‌ك كۆكردووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
