نەخۆشخانەیەکا سەربازی يا تایبەت بۆ پێشمەرگە دئێته دروستكرن
ههولێر -KDP.info-![]()
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پزیشکی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، نەخۆشخانەیەکی سەربازی تایبەت بە هێزەکانی پێشمەرگە دروستدەکرێ و، ئەمەریکایش کۆمەکی مادی دەکات.
لیوا (د. موحسین موحهمهد زهنگهنه) بهڕێوبهری گشتیی كاروباری پزیشكی گشتیی له وهزارهتی پێشمهرگه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ” ماوەی سێ ساڵە دەمانەوێ نەخۆشخانەیەکی سەربازی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە دروست بکەین، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا قەیرانی دارایی هەیە و حکوومەتی عێراقیش کە بودجەی هەرێمی بڕیوە، بۆیە دواکەوتین لە دروستکردنی نەخۆشخانەکە؛ بەڵام ئەمجارە لەگەڵ ئەمەریکا ئەم پرسەمان تاوتوو کرد.
د.موحسین ئاشکرای کرد کە، ئەمەریکا ئامادەییان دەربڕی کە لەو بڕەپارەیەیی دەیدەنە هێزەکانی پێشمەرگە کە بەشێک لێی بۆ هاوکاری تەندروستییە، بەمڕێگەیە دەستدەکرێ بە دروستکردنی نەخۆشخانە و شوێنیشی دیاریکراوە کە باڵەخانەیەکە و دەبێتە نەخۆشخانەکە.
پێوەست بە وەردەکاری دروستکردنی نەخۆشخانەکە، د.موحسین دەڵێ، لە وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی بۆ بڕیاردراوە و خۆیشی سەرۆکی لیژنەکەیە جا لە ئیستادا چاوەڕوانی لایەنی ئەمەریکایین بۆ ئەوەی دەستبکرێ بە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکە و هەروەها دابینکردنی کەلوپەلی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکە کە ئەمەریکا بۆی دابین دەکات.
ئاماژەیشی دا، نەخۆشخانەکە دەکەوێتە شاری هەولێر و لەهەماکاتیشدا رۆڵێکی کاریگەری دەبێ لە کەمکردنەوەی خەرجیاتی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ نەخۆش و بریندارەکانی پێشمەرگە، جگە لەمەیش هەنگاوێکی باش دەبێ بۆ خزمەتی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
