وه‌زاره‌تا به‌رگرييا ئه‌مریكا كوشتنا وه‌زیرێ راگه‌هاندن و زانیاريێ داعشێ راگه‌هاند
كوردستان تيڤى
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردمانی رۆژی حه‌وتی ئه‌یلوولی رابردووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا، وه‌زیری راگه‌یاندن و زانیاری داعش كوژرا.
پیته‌ر كووك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، له نزیك شاری ره‌ققه‌ی سووریا، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش داده‌نرێت، مۆڵگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان بۆردومان كردووه و له ئه‌نجامدا وائیل عادل حه‌سه‌ن سه‌لمان فه‌یاز، ناسراو به دكتۆر وائیل، كوژرا، كه وه‌ك وه‌زیری راگه‌یاندن و زانیاری داعش كاری كردووه.
رێكخراوی داعش، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه، به‌رده‌وام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ئینته‌رنێت به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تیش تویته‌ر و به‌رده‌وام گرته ڤیدیۆییه‌كانی رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه‌وه بڵاوده‌كرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
