داخواز ژههڤپەیمانان هاتيه كرن چەکێ قورس و تازە بدەنە پێشمەرگەى
باشیک-KDP.info-
فەرماندەیەکی پێشمەرگە باس لە هاوکاریی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: “پێش ئازادکردنەوەی مووسڵ پێشمەرگە پێویستی بە چەکی قورس هەیە”.
عەقید بەهرام دۆسکی، فەرماندەی میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بۆ پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ پێشمەرگە پێویست بە چەکی قورس و تازە هەیە؛ جا وەک پێشنیار داوا لە هاوپەیمانان کراوە کە پێش ئازادکردنەوەی شارەکە ئەو چەکە تازە و قورسانە بدرێتە دەست هێزی پێشمەرگەی کوردستان.”
گوتیشی: “لەگەڵ پێشنیارەکە داوایەکیش ئاراستەی حکوومەتی عێراق کراوە کە لە پشکی هەرێمی کوردستان جۆر و بڕی ئەو چەکانەمان بۆ بنێرێت کە لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ پێویستن”.
دەیشڵێ: “ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی عێراق و هاوپەیمان لیژنەیەکیان پێک هێناوە بۆ دابینکردنی پێداویستی شەڕی مووسڵ و چەکی پێویست”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
