ل ميحوه‌رێ شنگالێ ژماره‌كا تيرۆرستێن داعشێ هاتنه كوشتن
شنگال-KDP.info-![]()
لە میحوەری شنگالدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆتۆمبێلێکی داعشیان پێکا و، چوار بۆ پێنج تیرۆریست لەنێویدا کوژراون.
جێگری فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری شنگالدا عه‌مید (سمێ بۆسه‌لی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تیرۆریستانی داعش له‌ڕێگه‌ی هاونه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك ناوچه‌ی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شنگال كرد و، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وە وه‌ڵامیان درایەوە”.
عه‌مید (سمێ بۆسه‌لی) ڕاشیگه‌یاند، هاونێكمان به ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعش كه‌وت كه به‌ته‌واوی سووتا و پێده‌چێت چوار بۆ پێنچ تیرۆریست له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كەدا كوژرابن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
