شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنا پارتی ل سلێمانيێ: پشتگیريێ ل خۆپیشاندانێن مەدەنیانە دکەین

فراکسیۆنا پارتی ل سلێمانيێ: پشتگیريێ ل خۆپیشاندانێن مەدەنیانە دکەین

سلێمانی-KDP.info-imagethumb

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، پشتگیری لە خۆپیشاندانێکی ئاشتی و مەدەنیانە دەکەین بۆ داواکارکردنی مافی رەوای خەڵکی کوردستان، بەڵام دژی توندوتیژین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (زیاد کاکە رەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتیی لەگەڵ ماف و داواکاری رەوای خەڵکی داین کە بەڕێگەی ئاشتی و مەدەنیانە بێت و خەڵک مافی خۆیەتی داوای مافی خۆی بکات، بەڵام دژی ئەوەین ئەو داواکاریانە گرژی وت وندوتیژی لێ بکەوێتەوە، چونکە ناکرێت زیان بە شوێنی گشتی و دەزگاحکوومی و حزبیەکان بکەوێ.

(زیاد کاکە رەزا) گوتیشی، ھەمیشە لەخۆپیشاندانەکان ترسی ئەوە ھەیە توندوتیژی لێ دروست بێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی باش و خراپی تێدایە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئ ەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، ئێمە وەک ئەنجومەن سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەکانمان کرد و ھەمووان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە خۆپیشاندانەکان سلمی و دور لەتوندوتیژی بن و پشتگیری لەداواکاری خەڵکیش دەکەن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەعدی پیرە: ھەفتيا داھاتى پەرلەمان دێ ئێته‌ كاراكرن 

Lalish Duhok

تاڵه‌بانی،پیلانه‌كا به‌غدا ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل بالیۆزێ ڕووسیا ل عێراقێ كر

Lalish Duhok