وەزارەتا کارەبێ رۆنكرنهك بهلاڤكر
باسنيوز:
وەزارەتی كارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەهۆی نەگەیشتنی سووتەمەنی ئەگەری كوژانەوەی دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەدات.
بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە كۆپیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە سەبارەت بە نەگەیشتنی سوتەمەنی بۆ دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا زانیاری دەخاتەروو.
لە بەشێكی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: “بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەدەستمان گەیشتووە چەند هەفتەیەکە هاتوچۆی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی (کۆندسێت) لە کێڵگەی کۆرمۆر رووبەرووی چەند ئاستەنگێک بۆتەوە، کە لەلایەن چەند کەسانێکی ناوچەکەوە رێگری لەکارەکانیان کراوە”.
وەزارەتی كارەبا ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، بەهۆی ئەم کارە نایاساییەشەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، دیارە لایەنەکانی تری پەیوەنداری بەرپرس تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکات، بۆیە لەکاتی بەردەوامبوونی ئەو کێشەیە ئەگەری کوژانەوەی یەکەکانی هەردوو وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ و هەولێر هەیە ئەمەش لەبەر داخستنی بیرەکانی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
